بانگەواز بۆ کۆمەڵى ئەکادمیسیانانی نێودەوڵەتی
لە کۆمەڵەى دەرچوانى زانکۆى ئەرستۆتالیس لە سالۆنیک دەربارەى ئاغیا سۆفیا
کۆمەڵەى دەرچوانى زانکۆى ئەرستۆتێلیس دەنگى خۆى دەخاتە پاڵ دەنگی تەواوى ئەوانەى کەدژی بڕیارى سەرۆکى تورکیا دەوەستنەوە سەبارەت بە گۆڕینى ئاغیا سۆفیا بۆ مزگەوت
ئاغیا سوفیا تەنها شوێنەوارێکى مەسیحى نیە، بەڵکو سومبڵى پێکەوە ژیانى نێوان ڕۆژهەڵات و رۆژئاوایە.
لەسەروو مەبەستەکانى گۆڕینى ئاغیا سۆفیا بۆ مزگەوت ئەو بڕیارە خزمەت بە پێکەوە ژیان ناکات کە لەم کاتەدا مرۆڤایەتى پێویستى پێیەتى.
هەروەک چۆن لەم کاتەدا شارستانیەتى مرۆڤایەتى خواستی پاراستنى شوێنەوارە مێژوویەکانى هەیە بەبێ گوێدانە جیاوازى ئاینى،نەتەوەى و کلتورى.ئاغیا سۆفیاش موڵکى مرۆڤایەتیە و جێگای شانازیشە بۆ تورکیا.لەبەر ئەوە بانگی ناوەندە ئەکادیمیەکانی تورکیا و جیهان دەکەین کە ڕووبەرووى ئەو بڕیارەى سەرۆکى تورکیا ببنەوە.
پەیوەندیەکى هاوبەش لەنێوان گەلى سالۆنیک و کۆستانتنیۆپۆلى لەسەردەمى ئیمپراتۆرى بیزەنتىەوە هەیە، پێویستە ئەو پەیوەندیە هاوبەشە بەردەوام بێت، بەلآم گۆڕینى ئاغیا سۆفیا بۆ مزگەوت خزمەت بەو پەیوەندیە ناکات
ئومێدەوارین کە لۆجیک و بەرپرسیارێتى سەروەر بێـ لەپێناو پاراستنى ئاشتى لە ناوچەکەدا هەروەها پێویستە سود لە گیانى پێکەوە ژیان وەرگرین هەروەک چۆن ئاغیا سۆفیاى مەزن سومبڵی ئەو پێگەوە ژیانەیە.
سەرۆکى دەرچوانى زانکۆى ئەرستۆتالیس
Για ποιό θέμα η ανακοίνωση;;;